گه‌ڕان

كۆمه‌ڵگه‌ى (ئاگا) ى په‌روه‌رده‌يى ئه‌هلى

A42

رۆژانه‌ كاتژمێر 9ى به‌يانى تاكو 12ى نيوه‌ڕۆ

ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ ناونووسين

 
center center

میوانانی سه‌رهێڵ

ژماره‌ی سه‌ردان

ئه‌رشیفه‌کان

كانونی یه‌كه‌م 2014
M T W T F S S
« Nov    
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031  

تاگه‌كان

Photo of Milford Sound in New Zealand!
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ ساڵی خوێندنی 2012-2013 ڕاگه‌یه‌ندرا:

1-كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆدی قوتابی پۆل و هۆبه‌ هه‌ڵبژێره‌

2-پاشان كلیك له‌سه‌ر گه‌ران به‌دواى نمره‌ى قوتابيان

3- كۆدی قوتابی بنووسه‌ و كلیك له‌سه‌ر گه‌ران بكه‌

بۆ دڵنیا بوون له‌ ئه‌نجامه‌كان پێویسته‌ قوتابی سه‌ردانی قۆتابخانه‌ بكات بۆ وه‌رگتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له‌ ڕێكه‌وتی 8-6-2013 كاتژمێر 4 ی ئێواره‌

----------------------------------------------

ژماره‌ مۆبایلی قوتابخانه‌ :
77 72 831 0750

ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندنی 2012-2013 دابه‌شكرا

kart19

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ  بۆ ساڵی خویندنی 2012-2013 له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت راگه‌یه‌نرا له‌ وێبسایتی تایبه‌تی قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلی كه‌ رێگه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ربوو بۆ قوتابیان به‌ زانینی ئه‌نجامه‌كانیان به‌چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له‌ قوتابخانه‌ و بۆ دڵنیا بوون له‌ ئه‌نجامه‌كان  بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ریكه‌وتی 8-6-2013 رۆژی شه‌ممه‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌ به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا زیاد محمد سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ی ئاگا و مامۆستا هێرش عثمان به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئاگا   و ده‌ستیه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیان و  خانه‌واده‌ی قوتابیان  له‌مه‌راسیمێكێ خنجیلانه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌ ووته‌یه‌كی پێشكه‌كردن و پیرۆزبایی له‌ قوتابیانكرد به‌ بۆنه‌ی ده‌رچوونیان و په‌رینه‌وه‌یان بۆ پۆلێكی تر و تیادا تیشكی خسته‌ سه‌ر لایه‌نی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ قوتابخانه‌ی ئاگا و پلانی ساڵی داهاتووی بۆ باسكردن بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی قوتابخانه‌ له‌ رووی زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ پاشان  خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابیانی یه‌كه‌م دووه‌م و سێیه‌می هه‌ر پۆلێك دابه‌شكرا و  دواتر  ئه‌نجامی كۆتایی ساڵ به‌سه‌ر گشت قوتابیان دابه‌شكرا. به‌ناوی به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی  قوتابخانه‌ی ئاگا ی بنه‌ره‌تی ئه‌هلی پیرۆزبایی له‌گشت قوتابیان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین و هیوادارین ساڵ به‌ساڵ زیاتر په‌ره‌ به‌ خویندن بده‌ن .

ئه‌وه‌ی جیگه‌ی دڵخۆشی بوو له‌م مه‌راسیمه‌دا ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ی قوتابیان بوو كه‌ به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێ نمره‌كان و ماندووبوونی یه‌ك ساڵی خوێندنیان بوون  و خۆشحاڵ بوون به‌ئه‌نجامه‌كانیان و ده‌ستخۆشییان له‌ مامۆستایان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ كرد و ئه‌رك و ماندووبونیان به‌رز نرخاندن و به‌هه‌مان شیوه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلی  ده‌ستخۆشی له‌ دایك و باوكانی قوتابیان كرد كه‌ هاوكاریان بوون له‌ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلی .

  cart2 kart1

kart18kart19kart20kart21kart17  kart13kart12kart8kart9kart10kart11kart7kart6kart5   kart3

kart16