هه‌واڵ و چالاكى

قوتابخانه‌ى ئاگا گه‌شتێكى زانستى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌رده‌يى و مه‌زارى شێخ ووسو ره‌حمان-ره‌به‌ن بۆيا ئه‌نجامدا

Spread the love

بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى قوتابيان و شاره‌زابوون و ئاشنابوونييان به‌ تاقيگه‌ زانسيه‌كان و ژينگه‌ى ده‌وروبه‌ر مه‌زارو شوێنه‌ گشتييه‌كان ، پۆله‌كانى پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌مى بنه‌ره‌تى قوتابخانه‌ى ئاگا به‌سه‌ر په‌رشتى  ( رابه‌ر ابوبكر ) به‌رێوه‌به‌رى كارگێرى و مامۆستا (هێرش عثمان محمد )  به‌رێوه‌به‌رى

قوتابخانه‌ و ده‌سته‌يه‌ك له‌ مامۆستايان رێكه‌وتى 6-2-2013 رۆژى چوار شه‌ممه‌ گه‌شتێكێكى زانستيان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌رده‌يى ئه‌نجامدا ، سه‌ره‌تا له‌ له‌ لايه‌ن به‌رێوه‌به‌رى كۆمه‌ڵگه‌وده‌سته‌يك له‌مامۆستايان ويارده‌ده‌رو   به‌رێوه‌به‌رى قۆناغى ئاماده‌يى پێشوازيان لێكراو يه‌كه‌ يه‌كه‌ى به‌شه‌كان و تاقيگه‌كانى  كيميا و فيزيا و زينده‌زانى و كۆمپيوته‌ر و كتێبخانه‌ى گشتى كۆمه‌ڵگه‌ و هۆڵى وێنه‌كێشان و چه‌ند پۆليكيان له‌ قۆناغى ئاماده‌يى به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و مامۆستايانيش چۆنييه‌تى  كاركردنى هه‌ندێك له‌ ئامێره‌كانى تاقيگه‌كانيان بۆ روونكردنه‌وه‌ و قوتابيانيش به‌چه‌ندين پرسيار به‌شدارييان له وانه‌كان ده‌كرد و پاشان  له‌ لايه‌ن  به‌رێوه‌به‌رو ده‌سته‌يه‌ك له‌ مامۆستايانى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى پێشوازيان لێكراو به‌هه‌مان شێوه‌ يه‌يه‌كه‌ى به‌شه‌كان و تاقيگه‌كانيان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و دواتر له‌ژوورى مۆسيقا قوتابيانى هه‌ردوو لا به‌چه‌ند چالاكييه‌ك گه‌شته‌كه‌يان رازاوه‌تركرد  له‌وانه‌ نمايشى سه‌ماى هيندى له‌ لايه‌ن قوتابيانى كۆمه‌لگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌رده‌يى و نمايشى شايى و هه‌ڵپه‌ڕكێ  له‌لايه‌ن قوتابيانى قوتابخانه‌ى ئاگا و پاشان به‌چه‌ند گۆرانييه‌ك كۆتاييان به‌ گه‌شته‌كه‌ هێنا له‌ كۆمه‌لگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌رده‌يى و دواتر به‌ره‌و مه‌زارى (شێخ ووسو ڕه‌حمان – ڕه‌به‌ن بۆيا ) به‌رێكه‌وتن و مامۆستا زياد محمد به‌رێوه‌به‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى شه‌قڵاوه‌ى په‌روه‌ده‌يى و سه‌رپه‌رشتيارى قوتابخانه‌ى ئاگا مێژووى پێكه‌وه‌ ژيانى موسڵمان و مه‌سيحييه‌كانى روونكرده‌وه‌ و وه‌ره‌هه‌وه‌ها باسى  له‌ مێژووى ئه‌م مه‌زاره‌كرد كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ چه‌ندين ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ناوى شه‌قڵاوه‌ى بۆ روونكردنه‌وه‌ كه‌ له‌چى هاتووه‌ و مێژووى شه‌قڵاوه‌ و چه‌ندين  پرسى تر تايبه‌ت به‌م مه‌زاره‌ هاوبه‌ش رونكرده‌وه‌ و قوتابيانيش به‌ندين پرسيارو سه‌رنج و تێبينى به‌شداريانكرد و  دواتر به‌ شايى هه‌ڵپه‌ڕكێ كۆتايى به‌ گه‌شه‌ته‌كه‌ هات .


Spread the love

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close