هه‌واڵ و چالاكى

گه‌شتێكی زانستی قوتابيان بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو

Spread the love

ڕێكه‌وتی ١-١١-٢٠١١ كاتژمێر ٨:٣٠ سه‌ر له‌ به‌يانی به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی كارگێری  و مامۆستايان و قوتابيانی قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ره‌تی  گشت پۆله‌كان گه‌شتێكی زانستيان ئه‌نجامدا بۆ قه‌ڵای دێرينی هه‌ولێر ،سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌ له‌لايه‌ن فه‌رمانبه‌رانی قه‌ڵای هه‌ولێر  پێشوازيان لێكراو به‌شه‌كانی قه‌ڵايان  له‌ چه‌ند ووته‌يه‌ك دا شيكرده‌وه‌ كه‌ مێژووی دروستببوونی ده‌گه‌ڕيته‌وه‌ بۆ ٦٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا دواتريش يه‌كه‌يه‌كه‌ی به‌شه‌كانی قه‌ڵا به‌سه‌ر كرايه‌وه‌  بۆ زياتر  ئاشنا بوونی قوتابيان به‌  كه‌لتوورو مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان  و  چه‌ند  گۆرانيه‌ك له‌لايه‌ن  قوتابيان پێش كه‌ش به‌ ئاماده‌ بووان كرا ، دواتر  قوتابيان به‌ره‌و پاركی مناره‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ڕێكه‌وتن نيوه‌ڕۆ خوانێكيان ئه‌نجامدا و دواتر به‌ چه‌ندين  ياری و گۆرانی گوتن و هه‌ڵپه‌ركی كۆتايی به‌ گه‌شته‌ زانستييه‌كه‌ هات و بووه‌ مايه‌ی خۆشحاڵی قوتابيان .

 

 


Spread the love

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close